گۆرانی بێژی شۆخ و شه‌نگ نانسی عه‌جره‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی میلاو إیلا بڵاوكردۆته‌وه كه‌وه‌ك له‌وێنه‌كاندا دیاره هه‌ردووكیان ریكلام بۆ ژماره 8 ده‌كه‌ن و به‌پۆشینی یه‌ك جۆره جلی وه‌كو یه‌ك كهژماره هه‌شتی له‌سه‌ره‌و تایبه‌ت به‌وان دروستكراوه‌و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ستیان ژماره هه‌شت ده‌ناسێنن ، ژماره هه‌شتی هه‌ردووكیان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌ڵبومی نوێی دایكیان كه‌له‌ئێستادا كاری بۆ ده‌كات و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆی ، نانسی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان نووسیویه‌تی: وێنه‌ی هه‌ردوو كچه‌كه له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی دایك و پێشوازی كردن لهئهڵبومه نوێ و كۆتایم نانسی 8 .
ئا: شاخه‌وان شێخانی
پسپۆڕانی هیندی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێكهاته‌ی شهفابهخشی ناو به‌هارات و بۆن و تامه‌كانیان له‌ش له به‌رامبه‌ر باكتریاكان و ڤایرۆسه‌كان ده‌پارێزێت.
ئه‌وان ئاماژه به‌م به‌هاراتانه ده‌كه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و پێویسته تێكه‌ڵ به خۆراكه‌كان بكرێن. ئه‌م بههاراتانهش بریتین له:
1ـ زه‌رده‌چێوه: به‌هۆی بوونی ماده‌ی كوركۆمین رێگه له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و میلانۆم و مه‌مك و وه‌ره‌می مێشك و گه‌ده و خوێن.
2ـ ره‌زیانه: كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵی ورد و ئه‌نتی ئۆكسانی به‌هێز و رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
3ـ زه‌عفه‌ران: سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ترشه‌ڵۆكی سروشتیه كرۆستینه كه شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
4ـ زیره: به یارمه‌تیده‌ری كۆ ئه‌ندامی هه‌رس ناسراوه و تایبه‌تمه‌ندی دژی ئۆكسانی هه‌یه و به‌هۆی ماده‌ی تیمۆ كۆیینۆنی ناویه‌وه گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه كۆنترۆڵ ده‌كات.
5ـ دارچین: له به‌هاراته به تام‌و چێژهكانه كه سودی زۆری هه‌یه و خواردنی نیو كه‌وچك له دارچین ئاسن و كالیسیۆمی له‌ش دابین ده‌كات و رێگه له گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
6ـ بیبه‌ری سوور: به‌هاراتێكی به‌سوده كه تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یی هه‌یه، به‌ڵام نابێت له خواردنی زیاده‌ڕۆیی بكرێت.
7ـ زه‌نجه‌بیل: به‌های خۆراكی زۆره و كۆلسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنیت و میتابۆلیزمی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات و یارمه‌تی له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات.
جگه له‌وانه‌ش خواردنی مێخه‌ك و سیر و خه‌رده‌ل و گه‌ڵای نه‌عنا و سركه و ئا‌ڤۆكادۆ تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.